بەهۆی وەرگەڕانی بەلەمێکی کۆچبەرانەوە 30 کەس بێسەروشوێنبوون

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

میدیاکانی ئیتاڵیا لە زاری پاسەوانی کەناراوەکانی ئیتاڵیاوە ڕایانگەیاند، بەهۆی وەرگەڕانی بەلەمێکی کۆچبەران لە کەناراوەکانی لیبیا، 30 کەس بێسەروشوێنن.

میدیاکانی ئیتاڵیا ئاماژەیان بەوەشکرد، ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی کۆچبەرەکان لە دەرەوەی ناوچەی بەرپرسیارێتی ئیتاڵیا ئەنجامدراوە و 17 کۆچبەر لەڕێگەی کەشتی بارهەڵگرەوە ڕزگارکراون، بەڵام تائێستا 30 کۆچبەر بێسەروشوێنن.

هەفتەی ڕابردوو، دەسەڵاتدارانی ئیتاڵیا ئۆپەراسیۆنێکی فریاگوزاری گەورەیان دەستپێکرد، بۆ ڕزگارکردنی زیاتر لە هەزار کۆچبەر لە کەناراوەکانی ڕۆژهەڵاتی لیبیا بەبەشداریکردنی، پێنج بەلەمی دەوریە، فڕۆکەیەکی پاسەوانی کەناراوەکان، سێ کەشتی، کەشتییەکی هێزی دەریایی.

ئامارەکانی ئاژانسی پاسەوانی سنوور و کەناراوەکانی ئەوروپا، جەخت لەوەدەکەنەوە لە سەرەتای ساڵی نوێوە نزیکەی 12 هەزار کۆچبەر لەڕێگەی دەریای ناوەڕستەوە هاتوون، ئەمەش بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ڕێژەکەی دووهێندە زیادی کردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا