پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ دووشەممە لەگەڵ کرانەوەی بازاڕەکانی ئاسیا نرخی نەوت بوژایەوە و بەرزبوونەوەی تۆمارکرد.
بەگوێرەی دوایین ئامارەکانی ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 83 دۆلار و حەوت سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 76 دۆلار و 96 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
یەکێک لە هۆکارە دیارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت گەڕانەوەی خواستی چینە لەسەر ئەو سوتەمەنییە ستراتیژییە، کە یەکێکە لە گەورە هاوردەکارانی جیهان.