فەرماندەیەكی سەربازی: داعش هێزی دەستكەوتنی ئەندامی نوێی نەماوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەرپرسێكی سەربازی عێراق ئاشكرایدەكات، لە ئێستادا داعش 400 تا 500 چەكداری لە عێراقدا هەیە، لە رێگەیانەوە هێرشە پچڕپچڕەكانییان ئەنجامدەدەن.

لەمیانەی كۆنفرانسێكی رۆژنامەنووسیدا، قەیس محەمەداوی، فەرماندەی فەرماندەیی هێزە هاوبەشەكانی عێراق رایگەیاند: بە گوێرەی زانیارییە هەواڵگرییەكان، ژمارەی چەكدارانی داعش لە نێوان 400 تا 500 چەكدار تێناپەڕێت و هەروەها لە سێ تا چوار پارێزگای عێراقیش جوڵە و هێرش دەكەن.

وتی: داعش هێزی دەستكەوتنی ئەندامی نوێی نەماوە.

بە گوێرەی زانیارییەكانی ئاژانسی فرانس پرێس، داعش لە ناوچەكانی رۆژئاوای ئەنبار، موسڵ، كەركووك، دیالە، سەلاحەددین و باكووری عێراق زیاتر هێرشدەكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا