خولێكی موای تای لە سلێمانی بەڕێوەچوو

پۆڵەتیك: سپۆڕت
بە چاودێری ڕاستەوخۆی دكتۆر هەڤاڵ ئەبو بەكر سەرۆكی یەكەی ئیداری شاری سلێمانی لە 3 ڕۆژی ڕابردوودا لە هۆڵی تایبەتی یانەی وەرزشی ئاشتی خولێكی ڕاهێنان و مەشق كردن بۆ زیاتر لە 150 ڕاهێنەر و یاریزانانی شاری سلێمانی و شار و شارچكەكانی دەوروبەری كرایەوە كە تیایدا سەرەڕای ئامادە بوونی ژمارەیەكی بەرچاو لە یاریزانە عێراقییە جیهانییەكان سەرۆكی یەكێتی توای تای سلێمانیش سیروان مینە خۆی چاودێری تەواوی چالاكییەكانی دەكرد لەگەڵ مستەفا جەبار عەلەگ سەرۆكی یەكێتی موای تای عێراق.

خولەكە یەكەم كۆبوونەوەی وەرزشی موای تایە لە كۆی ئەو 3 خولەی كە بڕیاری لێ‌ درا پاش گەڕانەوەی چالاكییە وەرزشییەكان لە دوای بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی كۆڕۆنا و پاش بڕیاری وەزیری وەرزشی عێراق بە گەڕانەوەی چالاكییە وەرزشییەكان بەڕێوەچوو بە سەركەوتوویی هەروەك بڕیاریشە لە مانگی داهاتوو هەروەها مانگی 11 ی داهاتووتریش دوو خولی تر لە هەمان چوار چێوەدا بكرێتەوە.

لە بروسكەیەكی تایبەتیشدا بەو بۆنەیەوە عەدنان درجال وەزیری وەرزشی عێراق پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی سەرۆك و دەستەی بەڕێوە بردنی خولەكە و تەواوی بەشدار بوانی كرد و سوپاس و ستاییشی بەرپرسانی وەرزشی و پارێزگاری سلێمانی كرد بۆ میوانداری كردنی ئەو بۆنە وەرزشییە و هەوڵ دان بۆ دەست پێ‌ كردنەوەی چالاكییە وەرزشییەكان.

سیروان مینە سەرۆكی یەكێتی موای تای سلێمانی لە لێدوانێكی پێشوودا بۆ Politic Sport ڕایگەیاند بوو كە ئەوان كار بۆ سەرخستنی خولەكە دەكەن بە چاودێری وردی دكتۆر هەڤاڵ ئەبو بەكر پارێزگاری سلێمانی و هیوای خواست ئەم خولە ببێتە سەرەتایەكی باش بۆ چەندین چالاكی وەرزشی تر لە شاری سلێمانی بە تایبەتیش چالاكی هونەری بەرگری موای تای تایلەندی كە یەكێكە لە هونەرە بەرزەكانی ئەمڕۆی جیهان.

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا