وتەبێژی قوباد تاڵەبانی: هیچ بڕیارێک لەبارەی گەڕانەوەی تیمی یەکێتی نەدراوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕەتیدەکاتەوە تیمی یەکێتی بڕیاری گەڕانەوەی بۆ ئەنجومەنی وەزیران دابێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە سەمیر هەورامی، وتەبێژی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ڕایگەیاند، “ئەو هەواڵانە هیچ بنەمایەکیان نییە و تاوەکو ئەمڕۆ بڕیاری گەڕانەوەی تیمی یەکێتی بۆ ئەنجوومەنی وەزیران نەدراوە”.

لەمانگی 10ی ساڵی ڕابردووەوە قوباد تاڵەبانی و تیمی یەکێتی بەشداری لە کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیراندا ناکەن.

جێی ئاماژەیە، پێشتر چەندین جار سەرکردایەتی پارتی داوای لە یەکێتی کردووە، بگەڕێنەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران و بەشداری لە کۆبوونەوەکاندا بکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا