لە دەریاچەی دوکان دەست بەسەر 14 تۆڕی ماسیدا گیرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، لە دەریاچەی دوکان دەست بەسەر 14 تۆڕی ماسیدا گیراوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕوونیکردەوە، بەشی پۆلیسی دارستانی دوکان بەفەرمانی بەڕێوەبەری بەش دەرچوونێکیان ئەنجامدا بۆ دەریاچەی دوکان بەمەبەستی پاراستنی دەریاچەکە لە دیاردەی ڕاوکردن، چونکە وەرزی قەدەغەکردنی ڕاوە ماسییە.

لەئەنجامی گەڕانی مەفرەزەکاندا، لە سنوری شێخ سمایل و گوندی تۆربە، دەستیان بەسەر 14 تۆڕی ماسیدا گرت، کە لە دەریاچەکەدا بوون و هەڵگیرانەوە، بەڵام هیچ ماسیەکیان پێوەنەبوو و هیچ کەسێکیش دەستگیر نەکرا.

لەکاتێکدا، ماوەی ڕابردوو، فەرمانی قەدەغەکردنی ڕاوە ماسی لە ڕۆژی پێنجی مانگی ئادارەوە تا 15ی حوزەیران ڕاگەیەندرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا