‎‎پرۆتۆكۆلی لێكتێگەشتن لەنێوان هەردوو وەزارەتی دادی عێراق و مەغریب واژۆكرا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری دادی عێراق واژۆكردنی پرۆتۆكۆڵی لێكتێگەشتن لەگەڵ هاوتا مەغریبییەكەی بۆ پتەوكردنی پەیوەندییە یاسایی ودادییەكانی نێوان هەردوو وڵات ڕادەگەیەنێت.

د.خالید شوانی وەزیری داد، واژۆكردنی پرۆتۆكۆڵی لێكتێگەیشتن لەگەڵ د.عەبدوللەتیف وەهبی هاوتا مەغریبییەكەی بۆ پتەوكردنی پەیوەندییە یاسایی و دادییەكانی نێوان هەردوو وەزارەت ڕاگەیاند.

‎ئەمەش لەمیانی كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی هەردوو وەزیر هات ،كە رۆژی شەممە 11_3_2023، لە بارەگای وەزارەتی داد سازكرا و تیایدا د.خالید شوانی جەختیكردەوە لەوەی سەردانەكەی هاوتا مەغریبییەكەی لەسەر داوای وەزارەتی دادی عێراق بووە، و تیایدا گفتوگۆكرا لەبارەی چەند دۆسییەك بۆ پتەوكردنی پەیوەندییە دادی و یاساییەكان و ڕێكخستنی ئەرك و مافی هاوڵاتیانی عێراق ومەغریب لەهەردوو وڵات، ڕوونیشیكردەوە بەستنی پەیوەندییەكان لەگەڵ وڵاتانی برا و دۆست ڕێكارێكی گرنگە.

وەزیری داد جەختیكردەوە، دوای گفتوگۆكردنێكی زۆر وئاڵوگۆڕی ڕاوبۆچوونەكان گەیشتینە واژۆكردنی پرۆتۆكۆڵی لێكتێگەیشتن لەگەڵ وەزارەتی دادی مەغریب،كەچەند بڕگەیەك لەبەرژەوەندی هەردوو وڵات لەخۆدەگرێت، هەروەها بنەمای سەرەكیش دانرا بۆ دەستپێكی واژۆكردنی ڕێككەوتنە گشتگیرەكان بۆ دۆسیە دادییەكان، لەنێویشیاندا ئاڵوگۆڕی ڕادەستی سزادراوان لە گرتووخانەكانی هەردوو وڵات.

‎لای خۆیەوە وەزیری دادی مەغریب سوپاسی د.خالید شوانی وەزیری دادی عێراقی كرد بۆ ئەو پێشوازیە گەرم و رێزگرتنە و هەروەها بۆ جدیەتی گەڕاندنەوەی وڵاتانی عەرەبی بۆ عێراق.

جەختیشیكردەوە كە لە داهاتوویەكی نزیكدا چەند سەردانێك لەلایەن بەرپرسانی شانشینی مەغریبەوە بۆ عێراق دەكرێت دوای پەرەپێدانی پەیوەندییە دیپلۆماسییەكانی نێوان هەردوو وڵات بەتایبەتی لەبواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرو ئاڵوگۆڕی تۆمەتباران.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا