سەرۆک کۆمار: ڕەوتی سەدر هێشتا لەناو حکومەتدان

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

د.لەتیف ڕەشید، سەرۆک کۆماری عێراق ڕایگەیاند، هێشتا ڕەوتی سەدر لەناو حکومەتدان و بەرپرسیارێتییان هەیە.

لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا د.لەتیف ڕەشید ئاماژەی بەوەکرد، پێموانییە هیچ لایەنێکی سیاسی ڕێگری لە لایەنێکی دیکە بکات بۆ بەشداریکردن لە حکومەت.

ئاشکراشی کرد، لەگەڵ هەموو ڕێزێکم بۆ ڕەوتی سەدر کە لە پەرلەمان کشانەوە، بەڵام هێشتا لەناو حکومەتدان و چەندین بەرپرسیان لەناو دەزگاکانی دەوڵەتدا کاردەکەن.

ئەوەش لەکاتێکدایە ساڵی ڕابردوو بە بڕیاری موقتەدا سەدر، سەرۆکی ڕەوتی سەدر، ئەندامانی کوتلەی سەدری لە پەرلەمانی عێراق کشانەوە و بڕیاریاندا بەشداری لە پێکهێنانی حکومەتدا نەکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا