پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
میک واڵاس، نوێنەری ئێرلەندا لە پەرلەمانی ئەوروپا دەڵێت، ئەمریکا و ناتۆ دەیانەوێت ناکۆکی لەنێوان ئەوروپا و چیندا بێتەئاراوە.
لە تویتێکدا میک واڵاس باس لەوە دەکات، “ئەمریکا و ناتۆ بەیەکەوە کاردەکەن تا باوەڕ بە یەکێتی ئەوروپا بهێنن کە چین هەڕەشە لەسەر ئاسایشی کیشوەری ئەوروپا دروست دەکات”.
ئەوەشی خستەڕوو، “بەڵام چین بۆ چل ساڵیش دەچێت کەسی بۆردومان نەکردووە و بۆمبی بە کەسدا نەتەقاندووەتەوە، واشنتن دەیەوێت ناکۆکیی لەنێوان چین و ئەوروپادا دروست ببێت، ئەگەر بێتوو بەم ڕێڕەوەی ئەمریکادا بڕۆین، دەبێت لە خودا بپاڕێینەوە ئەوروپا و هەموومان بپارێزێت”.
پێشتر سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕوسیا جەختی لەوە کردەوە، فشارەکانی ڕۆژئاوا بۆسەر چین لە زیادبووندان و بەئاشکرا لەسەر ئاستی کردەیی دەرکەوتوون.