بەهۆی تەقینی غازەوە چوار کەس برینداربوون

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

تەقینی بتڵێکی غاز لە سلێمانی بووە هۆی برینداربوونی چوار کەس.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست میدیاکان کەوتووە، ئەمڕۆ شەممە، لە یەکێک لە ماڵەکانی گەڕەکی مەجید بەگی شاری سلێمانی بتڵێکی غاز تەقیوە، کە بەهۆیەوە چوار کەسی برینداربوون.

ئاماژە بەوەشکراوە، سێ کەسیان ئەندامی یەک خێزانن دایکێک و دوو منداڵن، کە دایکە تەمەن 38 ساڵانەکە ڕێژەی سووتاوییەکی زۆرە و دۆخی تەندروستی ناجێگیرە، هەروەها کەسی چوارەمیش ژنێک بووە و میوان بووە لەو ماڵە.

لەئێستادا، سەرجەم بریندارەکان لە نەخۆشخانەن و چارەسەریان بۆ دەکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا