ئێران دوو کەشتی جەنگی بەرەو ڕوسیا دەنێرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەپێی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکانی ڕۆژئاوا، دوای دەستپێکردنی جەنگی ئۆکرانیا، پەیوەندی نێوان ڕوسیا و ئێران ڕووی لە زیادبوون کردووە و ئێران بەردەوام لەڕێگەی ڕەوانەکردنی چەکەوە هاوکاری ڕوسیا دەکات.

ڕاپۆرتێکی کەناڵی”سکای نیوز”، باس لەوەدەکات، لەمانگی کانوونی دووەمی ساڵی ڕابردووەوە، دوو کەشتی جەنگی لە بەندەرێکی ئێرانەوە بەرەو ڕوسیا بەڕێکەوتوون، کە چەک و تەقەمەنی تێدابوو، ڕووسیاش لە بەرامبەر ئەمەدا پارەی نەختینەی بە ئێرانداوە.

دوو کەشتییەکە، نزیکەی 200 کۆنتێبەریان تێدابووە، کە 300 هەزار گولە تۆپ، 100 ملیۆن فیشەک، تەقەمەنی، ئامێری جەنگی، موشەکی جۆراوجۆر و بەرگی دژە فیشەک لەناو کۆنتێرەکاندا هەبوون.

ڕوونیشکراوەتەوە، ئەوە یەکەم باری چەکی ئێرانی بۆ ڕوسیا نییە، بەڵکو لەماوەی ڕابردوودا ئێران ژمارەیەکی زۆر فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژی ڕەوانەی ڕوسیا کردووە بۆ بەکارهێنانی لە جەنگی ئۆکرانیا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا