ئەردۆغان بەفەرمی هەڵبژاردنی وڵاتەکەی پێشخست

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا بڕیاریدا هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و هەڵبژاردنی خولی 28ی پەرلەمانی تورکیا لە 14ی ئایاردا ئەنجامبدرێت.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ئەمڕۆ هەینی لە وتارێکدا لە ئەنقەرە ئاماژەی بەوەکرد، لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەکان دەستدەکەن بە ڕێکارەکانی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە مانگی ئایاری داهاتوو.

ئەوەشی خستەڕوو، بۆ ئەم هەڵبژاردنە بەهۆی بومەلەرزەکەی شوباتی ڕابردووەوە کە ژمارەیەکی بێشوومار قوربانی لێکەوتەوە، لە هەڵمەتەکانی بانگەشەدا ئاهەنگ و موزیک نابێت.

وتیشی، بەرنامەی هەڵبژاردنەکەی ساڕێژکردنی برینی زیانلێکەوتووەکانی بومەلەرزەکە و قەرەبووکردنەوەیان لەخۆدەگرێت.

پێشتر بڕیاربوو هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و پەرلەمانیی تورکیا لە مانگی حوزەیرانی داهاتوودا ئەنجامبدرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا