سودانی داوای هاککردنی هەژماری سەرکردە باڵاکانی بەعس دەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق داوا لە هێزە ئەمنییەکان دەکات سەرکردە باڵاکانی حزبی بەعس دەستگیربکەن و هەژمارە ئەلیکترۆنییەکانیشیان هاکبکەن.

بەگوێرەی بڵاوکراوەی میدیا عێراقییەکان، لەم دواییانەدا سودانی لە نوسراوێکدا داوای لە دەزگا ئەمنییەکانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و وەزارەتی بەرگری و ناوخۆ و دەزگای ئاسایشی نیشتمانی کردووە ڕوبەڕوی شانە نوستووەکانی حزبی بەعس ببنەوە.

هاوکات، لە نوسراوەکەدا داوای کاراکردنی یاسای قەدەغەکردنی حزبی بەعسی کردووە بەرامبەر بەو کەس و لایەنانەی بانگەشە بۆ بیر و باوەڕەکانی بەعس دەکەن.

داواشی کردووە، هەوڵەکان بۆ دەستگیرکردنی سەرکردەکانی حزبی بەعس چڕبکرێنەوە و بەدواداچوون بۆ هەژمارە ئەلیکترۆنییەکانیان بکرێت و هاکبکرێن.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا