قوباد تاڵەبانی: كات كاتی حوكمڕانی باشە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان پێشوازی كرد لە شاندێكی پەرلەمانتارانی پەرلەمانی ئەوروپا بە ‏سەرۆكایەتیی سارا سكیتێدال و پێكەوە تاوتوێی كۆمەڵێك پرسی جێگە بایەخی هاوبەشی هەردوولایان كرد.

لە كۆبوونەوەكەدا كە لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو وەفدی میوان جەختیان لە بەهێزكردنی كوردستان كردەوە لە چوارچێوەی عێراقێكی بەهێزی فیدراڵدا و ئەوەیان خستەڕوو دەخوازن پەیوەندی پتەوی راستەوخۆیان لەگەڵ هەرێمی كوردستاندا هەبێت، هەروەها ئەوەشیان بیر هێنایەوە كە سەرجەم دەسكەوتە زێڕینەكانی كوردستان لە كاتی یەكگرتوویی و تەبایی هێزە سیاسییەكانی كوردستان بەدیهاتوون.

لای خۆشییەوە قوباد تاڵەبانی ڕوونی كردەوە، تەحەداكانی قۆناغی ئێستا خزمەتگوزاری و باشتركردنی ژیانی خەڵكن و كات كاتی حوكمڕانی باشە. هەروەها باسی لەوەكرد جێگەی داخە لە ئێستادا لە كوردستان یەكڕیز و یەكگرتوو نین، ئەمەش هۆكاری لاوازییە لە بەغداد.

قوباد تاڵەبانی باسی لەوەش كرد كە پێویستە سەرجەم هەوڵ و كۆششەكان بۆ مسۆگەركردنی شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان بێت لە بودجەی گشتی فیدراڵی لەگەڵ چارەسەركردنی كێشە كەڵەكەبووەكانی پرسی نەوت و گاز.

هەردوولا هاوڕابوون لەبارەی گرنگی ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد تا ببێتە بنەمایەك بۆ نوێنەرایەتییەكی راستەقینە لە پەرلەمان و حكومەتی داهاتوو لە هەرێمی كوردستان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا