پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ چوارشەممە وەزیری دەرەوەی تورکیا و وەزیری دەرەوەی ئێران کۆبوونەوە و دۆسیەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی و ئاسایشی ئەنقەرەیان تاوتوێکرد.
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە ئەنقەرە، مەولود چاوشئۆغڵۆ، وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەماندا لەگەڵ حسێن ئەمیر عەبدولـلەهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران گفتوگۆمان لەبارەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی کرد و جەختمان لەوە کردەوە، گرنگە بەزووترین کات ڕێککەوتنەکە لەنێوان ئێران و کۆمەڵگای نێودەوڵەتیدا واژۆبکرێت.
لایخۆیەوە وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەکرد، لە ئێستاوە پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی تورکیا دەکەم کە بڕیارە لە ماوەی داهاتوودا بێت و سەردانی تورکیا بکات.
ئەوەشی خستەڕوو، ئامادەکاری دەکەن بۆ سەردانەکەی ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆکی ئێران کە بڕیارە لە ماوەی داهاتوودا سەردانی ئەنقەرە بکات.