زیادکردنی بەشەخۆراک هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای خۆراک لە سلێمانی ڕایگەیاند، زیادکردنی ئەو ماددە خواراکییانەی بەغدا بڕیاری دا و دابەشکردنی لە مانگی ڕەمەزاندا هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.

شەوکەت محەمەد بەڕێوەبەری کۆمپانیای خۆراک لە سلێمانی بۆ میدیاکانی ڕاگەیاند، چاوەڕوان وەزارەتی بازرگانی عێراق دەکەین بە نووسراوێکی فەرمی ئاگادارمان بکاتەوە دەربارەی بڕیارەکەی حکومەتی عێراق.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەر بڕیارێک لەلایەن حکومەتی عێراقەوە سەبارەت بە زیادکردنی بەشەخۆراکی هاوڵاتیان دەربچێت هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.

لەکاتێکدا ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا، لەمانگی ڕەمەزاندا چوار ماددەی خۆراکی دیکەی وەک، نیو کیلۆ نیشاستە، یەک کیلۆ شەعریە، یەک تەبەق هێلکە و پێنج کیلۆ ئاردی سفر بۆ بەشە خۆراکی هاوڵاتیان زیادبکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا