پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق و ئانالینا بێیربووك وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە بەغدا كۆبوونەوە، لەو چوارچێوەیەدا عێراق و ئەڵمانیا سێ رێككەوتن لەبواری وزە واژوو دەكەن.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق و ئانالینا بێیربووك وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، دووپاتی هاوكاری و هەماهەنگییە هاوبەشەكان و هەروەها ئاڵۆگوڕی زانیارییە ئەمنییەكانی نێوان بەغدا و بەرلین كردەوە.
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا سڵاوی ئۆلاڤ شۆڵتزی راوێژكاری ئەڵمانیای بە سوودانی گەیاند، پاڵپشتی وڵاتەكەی بۆ جێبەجێكردنی چاكسازییە ئیداری و ئابوورییەكانی بۆ بەغدا دووپاتكردەوە.
دواتر مەراسیمی واژووكردنی سێ رێككەوتننامە لە بواری وزە لە نێوان ئەڵمانیا و عێراق بە ئامادەبوونی محەمەد شیاع سودانی بەڕێوەچوو.