وەزارەتی ناوخۆ جۆرە ئۆتۆمبیلێك تۆمار ناكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، ئەو ئۆتۆمبێلانەی كە بەردی ساڵنسەیان دەرهێنراوە تۆمار ناكرێن.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێكدا رایگەیاند، دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگە بۆ پاراستنی ژینگە و كەمكردنەوەی كاریگەریی دووكەڵ، بە نووسراوێك داوایان لە وەزارەتی ناوخۆ كردووە، ئەو ئۆتۆمبێلانەی بەردی ساڵنسەیان دەرهێنراوە، لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی هاتووچۆ تۆمار نەكرێن.

بەپێی راگەیەندراوەكەی فەرمانگەی میدیا و زانیاری، وەزارەتی ناوخۆ لەسەر پێشنیازی دەستەی ژینگە، لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆوە، سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی هاتووچۆی پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكانی ئاگادار كردووەتەوە كار بە نووسراوە گشتێنراوەكە بكرێت و هیچ ئۆتۆمبێلێك ئەگەر بەردی ساڵنسەیان دەرهێنرابێت، تۆمار نەكرێت.

ئاماژەی بەوەشكردوە، بەردی ساڵنسا وەكو فلتەرێك كار بۆ هەڵمژینی دووكەڵی ئۆتۆمبێل دەكات و ژینگە لە گەرمی و گازە ژەهراوییەكان دەپارێزێت، بەڵام بەشێك لە شۆفێران بە مەبەستی بەهێزكردنی هەڵمەتی ئۆتۆمبێلەكانیان و فرۆشتنەوەیان، ئەم بەردە لە سیستەمی دوكەڵ دەركردنی ئۆتۆمبێلەكانیان دەردەهێنن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا