کەشناسی: باران بارین بەردەوام دەبێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە.

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی سلێمانی، ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە ئاسمان نیمچەهەور دەبێت.

هاوکات، سبەی چوارشەممە ئاسمان لە تەواوی ناوچەکاندا نیمچەهەور دەبێت، لە ئێوارەشدا سنووری پارێزگای هەڵەبجە و سلێمانی و بەشێک لە کەرکوک دەکەوێتە ژێر کاریگەری شەپۆلێکی باران بارین لە دەریای سوورەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، ئاستی دابارین لەم ناوچانە مامناوەند دەبێت و لەکاتی دابارین هەورەتریشقە دەبێت و ئەگەری تەرزەبارینیش هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا