پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ سێشەممە نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و بەهای بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت 86 دۆلاری تێپەڕاند.
بەگوێرەی دوایین ئامارەکانی ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایس، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 86 دۆلار و 40 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 80 دۆلار و 66 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دەگەڕێتەوە بۆ زیادبوونی خواستی چین لەسەری، بەتایبەت کە یەکێکە لە گەورەترین هاوردەکارانی نەوت لە جیهاندا.