سەرۆک کۆماری عێراق پێشوازی لە باڵیۆزی ئیتاڵیا دەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەتیف ڕەشید، سەرۆک کۆماری عێراق ڕایگەیاند، گرنگە پەرە بە پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان عێراق و ئیتاڵیا بدرێت.

لەمیانی پێشوازیکردن لە باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق، لەتیف ڕەشید جەختی لەوەکردەوە، گرنگە پەرە بە پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و برەودان بە هەماهەنگی و وەبەرهێنانەکانی نێوان عێراق و ئیتاڵیا بدرێت بەو جۆرەی کە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکان بگەیەنێت.

هاوکات، ئاماژەی بە گرنگی ئاڵوگۆڕی شارەزاییەکان دا بەتایبەتی لە بواری بنیادنانی بەنداو و پڕۆژەکانی ئاودێری و کشتوکاڵ، ئەوە جگە لە بوارە کلتورییەکان و پەرەدان بە شوێنە دێرین و مۆزەخانەکان.

لایخۆیەوە باڵیۆزی ئیتاڵیا ئاماژەی بەوەکرد، وڵاتەکەی خواستی برەودان بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق و هەماهەنگی لە زۆرێک لە بوارە جیاجیاکاندا هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا