ئۆکرانیا خستنەخوارەوەی 13 درۆنی ئێرانی ڕاگەیاند

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هێزی بەرگری ئاسمانی ئۆکرانیا ڕایگەیاند، ڕوسیا 15 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێرانی ئاراستەی خاکی ئۆکرانیا کردووە و لەو ژمارەیە 13 دانەی خراونەتە خوارەوە.

لە مانگی ئەیلولی ڕابردووەوە حکومەتی ئۆکرانیا دەڵێت، ڕوسیا سەدان هێرشی لەڕێی چەکی ئێرانییەوە لەناو خاکی وڵاتەکەی ئەنجامداوە.

لە مانگی تشرینی دووەمی ڕابردووشدا ئێران خۆی دانی بەوەدانا کە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی پێشکەش بە ڕوسیا کردووە.

بەگوێرەی بڵاوکراوەی ماڵپەڕی ئەکسیۆس، فڕۆکە بێفڕۆکەوانە ئێرانییەکان چەند مانگێک پێش دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئۆکرانیا نێردراونەتە ڕوسیا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا