وەزارەتی خوێندنی باڵا: دەرماڵەی خوێندکاران سەرف دەکرێت و نافەوتێت

پۆڵەتیک پرێس

بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕایگەیاند، شایستە داراییەکانی خوێندکاران سەرف دەکرێت و نافەوتێت.

بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاماژەی بەوەکرد، داوایان لە یەکە ژمێریارییەکانی زانکۆکان کردووە لیستی ناوی خێندکارانیان بۆ بنێرن بۆئەوەی بینێرینە وەزارەتی دارایی و بۆیان بکەن بە چەکی بانک.

باسی لەوەشکرد، ئەوە مافێکی خۆیانە و پێویستە پێیان بدرێت، هەروەها دابەشکردنی شایستە دارییەکانی خوێندکاران لە دەستپێکردنی دەوامەوە دەبێت و ئەگەر کێشەی پسوڵەی بانکەکانیان بۆ دروست نەبێت سەرجەم شایستە داراییەکان دابەش دەکەن، ئەمساڵیش 40 هەزار دەدرێت بە خوێندکارانی ناوشار و 60 هەزاریش بە خوێندکارانی دەرەوەی شار.

ڕوونیکردەوە، وەزارەتی خوێندنی باڵا مانگانە پێویستی بە پێنج ملیار و 600 ملیۆن دۆلارە بۆ پێدانی دەرماڵەی خوێندکاران.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا