بەهۆی پابەندنەبوون بە ڕێنماییەکان لیژنەکانی قائیمقامیەت خواردەمەنییەکیان داخست

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ یەکشەممە 5ی ئادار، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بەهۆی پابەندنەبوون بە مەرج و ڕێنماییەکانی کارکردن خواردەمەنییەکان داخست.

قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، بەهۆی پابەندنەبوون بە مەرج و ڕێنماییەکانی تەندروستی و کارکردن، ئەمڕۆ گەصی ئاکاریان لە شەقامی ئۆرزد داخست.

جەختیشیان کردەوە، بەفەرمانی قائیمقامیەت گەصی ئاکار داخراوە و خاوەنەکەشی ڕووبەڕووی ڕێکارە یاساییەکان دەکرێتەوە.

لیژنەکانی قائیمقامیەت، بەردەوام سەردانی شوێنە گشتییەکان دەکەن لەپێناو ڕێگریکردن لە سەرپێچیکردنی مەرج و ڕێنماییە تەندروستییەکان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا