پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە ڕێوڕەسمی ساڵیادی ڕاپەڕین لە ڕانیە ڕایگەیاند، یەکێک لە هۆکارەکانی هاتنم بۆ ئێرە ئەوەیە کە داوای لێبوردنتان لێبکەم.
ئەمڕۆ یەکشەممە لە ڕانیەوە بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بەوەکرد، ڕاپەڕین کرا بۆ ئازادی، بۆ گەلەکەمان و کوردستانەکەمان، ئێوە ڕازین بەم دۆخە؟ وەکو پێویست پێشکەوتووین؟ ڕازین لە دۆخی هەر چوار پارچەی کوردستان؟
لە درێژەی قسەکانیدا سەرۆکی یەکێتی ئاماژەی بەوەلرد، یەکێتی ڕازی نییە بەم دۆخە، یەکێک لە هۆکارەکانی هاتنم بۆ ئێرە ئەوەیە کە داوای لێبوردنتان لێبکەم، بەداخەوە غەدرێكی زۆرتان لێكراوە، ئەو خزمەتەی كردووتانە و ئەو خوێنەی رشتووتانە وەك پێویست رێزی لێنەگیراوە.
جەختی لەوەش کردەوە، دادپەروەریمان دەوێت، دەستدرێژ دەکەین بۆ هەر لایەنێک کە میللەتەکەمان ئاشت بکاتەوە و خزمەت بکات بە هەر چوار پارچەی کوردستان.