فازڵ میرانی: ئێمە مامەڵە لەگەڵ کوڕانی مام جەلالدا دەکەین

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی ڕایگەیاند، سەرکردایەتیی نوێی یەکێتی لایەنی بەرامبەری ئێمەیە و لەگەڵ ئەوان دادەنیشین.

ئەمڕۆ شەممە فازڵ میرانی ئاشکرایکرد، ئێمە لەگەڵ سەرکردایەتی نوێی یەکێتی مامەڵە دەکەین و لەگەڵ کوڕانی مام جەلال دادەنیشی، وتیشی، بۆچی ئێمە بەرامبەر کوڕەکانی مام جەلال پشتگیریی لاهوور بکەین؟ چی لاهوور لە ئەوان باشترە؟

ئەوەشی خستەڕوو، “ئەگەر بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی پەیڕەوی سیاسەتی مام جەلال بکەن، کێشە لەنێوان پارتی و یەکێتی روونادات”.

باسی لەوەشکرد، هەردوو دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی و پارتی دیوارە سەهۆڵییەکەیان شکاند و لەسەر خاڵە سەرەکییەکان کۆکن.

جێی ئاماژەیە پێشتر بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕایگەیاند، ئێمە ئامادەین بۆ هەموو جۆرە کۆبوونەوە و ڕێککەوتنێک لەگەڵ پارتی و لایەنەکانی دیکەی کوردستان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا