بوومەلەرزە وێرانکەرەکە بەبڕی پێنج ملیار دۆلار زیانی بە سوریا گەیاندووە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بانکی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند، بوومەلەرزە وێرانکەرەکەی شەشی مانگی شوبات، زیانێکی ماددی زۆری بە سوریا گەیاندووە، کە بەنزیکەی 5.1 ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێت.

بانکی نێودەوڵەتی لە ڕاپۆرتێکی تایبەت بەناوی”هەڵسەنگاندنی خێرای زیانەکانی پاش کارەساتەکە لە سوریا”، ئاماژەی بەو زیانە ماددیە کردووە کە بەهۆی بوومەلەرزەکەی مانگی شوباتەوە ڕووبەڕووی سوریا بۆتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، حەلەب زۆرترین زیانی پێشگەیشتووە بەڕێژەی %45 کە دەگاتە نزیکەی 2.3 ملیۆن دۆلار، دوای ئەو ئیدلب بەڕێژەی %37(1.9 ملیۆن دۆلار)، دواتریش لازقییە بەڕێژەی %11(549 ملیۆن دۆلار).

لەگەڵ ئەوەشدا لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بە زیانە گەورەکەی سوریا لەبواری کاری بازرگانی، بەرهەمهێنان و تێچووەکان نەکراوە، چونکە جەختی لەوەکردۆتەوە کارێکی لەو جۆرە پێویستی بە هەڵسەنگاندنی زیاتر و وردتر هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا