پارتی هەڕەشە لە بەرپرس و كادیرە ناڕازییەكانی لە سلێمانی و هەڵەبجە دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

گۆڕانكاری لە بەرپرسی لقەكانی پارتی لە سنووری هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە، ناڕەزایەتی بەرپرسانی ناوچەكانی ئەو حزبەی لە سنورەكە لێكەوتووەتەوە و بەرپرسانی ئەو حزبەش هەڕەشەیان لە كادرو بەرپرسی ناوچەكان كردووە كە بەهیچ شێوەیەك نابێت قسە بۆ ڕاگەیاندنەكان بكەن.

هاوشێوەی ئەو نیگەرانییانەی كە لەكاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكانی كۆنگرەی 14ی دروستبوو، لە ئێستادا جارێكی دیكە گۆڕانكاری لە بەرپرسی لقەكانی پارتی لە سنووری هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە دروستبووە و بەرپرسانی ئەو حزبەش هەڕەشەیان لە كادرو بەرپرسی ناوچەكان كردووە كە بەهیچ شێوەیەك نابێت قسە بۆ ڕاگەیاندنەكان بكەن.

لە دوای ئەنجامدانی گۆڕانكارییە حزبییەكان لە سنوری لقەكانی چوار و 12ی پارتی لە سلێمانی و هەڵەبجە، چەند كارگێڕ لق و بەرپرسی ناوچەیەك نیگەرانی خۆیان دەربڕیوە لەو گۆڕانكاریانە، تەنانەت هەندێك بەرپرسی لق هەر لەسەرەتای گۆڕانكارییەكانەوە ناڕازی بوون بە دانانی ( عەلی حوسێن) وەك بەرپرسی مەكتەبی سیاسی پارتی لە سلێمانی و هەڵەبجە، بەڵام بەهۆی ئەوەی گۆڕانكارییەكان بەفەرمانی ڕاستەوخۆی ( مەسعود بارزانی) كراون كەس نەیتوانیوە بە ئاشكرا نیگەرانییەكانیان دەرببڕن.

بەگوێرەی زانیارییەكان، نیگەرانییەكانی بەرپرسان و كارگێڕی لقەكان لە سنوری لقی 12 گەیشتووەتە ئاستێك كە لەدوای ئەنجامدانی گۆڕانكاری لە نێوان ( بەسام عەلی) بەرپرسی پێشووی لقی 12 و ( دلێر حەمە كەریم) بەرپرسی نوێی لقی 12ی ئەو حزبە، ژمارەیەك لە كارگیڕانی لق و هەروەها بەرپرسی ناوچەكانی ( خورماڵ، پێنجوێن، سەیدسادق و شارەزوور) نامەیەكی ناڕەزایەتییان ئاراستەی ( عەلی حوسێن ) كردووە و نیگەرانی خۆیان بە دیاریكردنی ( دلێر حەمە كەریم) دەربڕیوە، بەڵام لەلایەن بەرپرسی مەكتەبی سیاسی پارتی لە هەڵەبجە و سلێمانی ئەوەیان پێڕاگەیەندراوە كە ئەو گۆڕانكارییانە لەدەستەڵاتی مندا نییە و تەنها فەرمانی ( سەرۆك بارزانی) جێبەجێ دەكەم.

هەر بە گوێرەی زانیارییەكان لەدوای زۆربوونی نیگەرانییەكان لەلایەن بەرپرسانی باڵای پارتی لە ئاستی مەكتەبی سیاسی ئەو بەرپرسی ناوچە و كارگیرلقانە ئاگادار كراونەتەوە كە نابێت بە هیبچ شێوەیەك قسە بۆ ڕاگەیاندنەكان بكەن و باس لە نیگەرانی بكەن وەك ئەوەی لەكاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكانی كۆنگرەی 14 ڕوویدا، بە پێچەوانەوە هەر كادرێكی پارتی پابەند نەبێت ڕاستەوخۆ بەبێ‌ لێپرسینەوە لە ریزەكانی ئەو حزبە دەردەكرێت.

بەرپرسانی ئەو حزبەش لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە ئامادەنین لەسەر ئەو پرسە قسە بكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا