براڤۆ: گۆڵچی بەرشە و سیتی بیت قورسە

پۆڵەتیك: سپۆڕت
كلاودیۆ براڤۆی چیللی گۆڵچی پێشووی یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی و ئێستای یانەی ڕیاڵ بیتیس لە پەراوێزی ئامادەكارییەكانی یانەكەی بە مەبەستی پێشوازی كردن لە یانەی ڕیاڵ مەدرید لە یەكێك لە یارییە ئاگرینەكانی گەڕی 2 ی خولی لالیگادا بە ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ڕاگەیاند: (خۆشحاڵم گەڕاومەتەوە لالیگا و لەگەڵ ڕاهێنەرێكی بە توانای وەك مانوێل پلیگرینی كار بكەم، چونكە لەم ڕاهێنەرەوە شتی نوێ‌ فێر دەبم ئەوەش دڵخۆشی كردووم و ئاسودەی كردووم بۆیە پێم خۆش بوو بێمە بیتیس).

سەبارەت بە ڕابردووی خۆی وەك گۆڵچی بەرشەلۆنە و دواتریش مان سیتی براڤۆ ڕایگەیاند: (لە بەرشەلۆنە زۆر شتی مەزنم تۆمار كرد هەموو شتێك كە یاریزان خەونی پێوە دەبینێت من لە بەرشەلۆنە دەستم كەوت خەڵكێكی باش و نزیكم لەگەڵ بوو لەو یانەیە دواتریش لە مان سیتی كاتی خۆشم بە سەر برد، بەڵام لەو دوو یانەیە كێشەیە گۆڵچی بیت و ئەركت قورسە، چونكە هەردوو یانە دەیانەوێت گۆڵچی بە وێنەی مانوێل نۆیەر بێت و بە قاچیش یاری بكات ئەوەش قورسە هەموو گۆڵچییەك ناتوانێت وەك نۆیەر بكات، بەڵام لەو دوو یانەیە داوای دەكرێت هەروەك فشاری هاندەرانیش زۆرە لە سەرت، چونكە ئەوانیش هەمیشە لە دڵە ڕاوكێدان بەرامبەرت پێیان وایە ناتوانیت بە قاچ یاری بكەیت بۆیە هەر كات تۆپت بۆ دەگەڕێتەوە ئەوان ترسیان لێ‌ دەنیشێت).

لە كۆتاییشدا سەبارەت بە یارییەكەی ئەمشەو ئاشكرای كرد كە بە هەموو هێز و توانایانەوە ڕووبەڕووی ڕیاڵ مەدرید دەبنەوە و بە تەواوەتی ئامادەن بۆ ئەو یارییە.

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا