یەكێتی و پارتی جارێكی دیكە لەسەر پرسی هەڵبژاردن كۆدەبنەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەرپرسی یاسایی لە بەشی هەڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، دوو پرس ماوە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان یەكلایی بكرێنەوە ئەوانیش پرسی كۆتاكان و كۆمسیۆنە و بڕیارە ڕۆژی شەممە جارێكی دیكە یەكێتی و پارتی كۆببنەوە و رێككەوتن لەسەر هەردوو پرس بكەن.

هاوار محەمەد، بەرپرسی یاسایی لە بەشی هەڵبژاردنی پارتی، بە میدیای فەرمی حزبەكەی راگەیاند: بڕیارە ڕۆژی شەممە جارێكی دیكە بەشی هەڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان و دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە مەكتەبی سیاسی یەكێتی كۆبوونەوەی دووەم لە بارەی هەڵبژاردنەكان ئەنجامبدەن، كە ئەو پرسانەی ماون یەكلایی بكرێنەوە.

وتیشی: لەو پرسانەی ماوە یەكلایی بكرێنەوە كۆتای پێكهاتەكان و كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسییە، چونكە پارتی لەگەڵ ئەوەدایە پێكهاتەكان خۆیان بڕیاربدەن و یەكێتیش داوای چوار بازنە بۆ پێكهاتەكان دەكات، بەڵام ئەوە بۆ ئەوان گونجاو نیە، بۆیە بەهۆی كەمی كاتەوە هەوڵ دەدەن ڕۆژی شەممە بگەنە رێككەوتن.

رۆژی سێشەممە 28-02-2023، دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان و مەكتەبی هەڵبژاردنی یەكێتیی نیستمانیی كوردستان لەبارەی پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمان كۆبوونەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا