سەرۆك كۆماری عێراق گەشتە ئازەربایجان

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆك كۆماری عێراق بۆ بەشداریكردن لە كۆبوونەوەكانی لووتكەی وڵاتانی بێ لایەن، دوای پەتای كۆرۆنا، گەیشتە ئازەربایجان.

لە بەیاننامەیەكدا، نووسینگەی رۆژنامەوانیی سەرۆكایەتی كۆماری عێراق رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ دكتۆر لـەتیف جەمال رەشید، سەرۆك كۆمار بۆ بەشداریكردن لە لووتكەی وڵاتانی بێ لایەن، دوای پەتای كۆرۆنا، سەردانی وڵاتی ئازەربایجانی كرد.

بەگوێرەی بەیاننامەكە، لەكاتی گەیشتنی سەرۆك كۆماری عێراق بۆ فڕۆكەخانەی حەیدەر عەلیێف لە باكۆی پایتەختی ئازەربایجان، لەلایەن یەعقوب عەبدوڵڵا ئۆغلۆ، سەرۆك وەزیران و ژمارەیەك بەرپرسی دیكەی ئەو وڵاتەوە پێشوازیی لێكرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا