رێواز فایەق: ژنان دەتوانن لە هەموو بوارێكدا كاربكەن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان دەڵێت: ژنان دەتوانن لە هەموو بوارێكدا كاربكەن و لە كابینەكانی پێشتردا دەرفەتی زیاتر بەژنان دراوە.

دكتۆر ڕێواز فایەق، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لە میانەی بەشداریكردنی لە دووەمین كۆڕبەندی ساڵانەی هەولێر ڕایگەیاند: ژنان دەتوانن لە هەموو بوارێكدا كار بكەن و ڕۆڵی كارایان لە بەشداریكردنی حزبیدا لە هەرێم هەیە بەڵام لە كابینەكانی پێشتردا دەرفەتی زیاتر بە ژنان دراوە.

لە بەشێكیتری دیبەیتەكەیدا سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان ئاماژەی بەوەكرد، كە پێویستە كاری زیاتر بۆ بەشداریكردنی زیاتری ژنان لە سیاسەتدا بكرێت چونكە لە هەرێمدا كێشەی یاسایی بۆ بەشداریكردنی ژنان لە سیاسەتدا بوونی نییە.

ئەوەشی خستەڕوو كە پێویستە تێڕوانینی كۆمەڵگا بەرامبەر بە تواناكانی ژنان بگۆڕدرێت و كۆمەڵگا و حكومەت متمانەیان بە تواناكانیان هەبێت چونكە سەرۆك مام جەلال بڕوای بە توانای ژنان هەبووە و پاڵپشتی تەواوی دەكردن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا