بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئامانجمان ئەوەیە هەڵبژاردنێك بكرێت پاك و بێگەرد بێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لەگەڵ لۆرد تاریق ئەحمەد، وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ كاروباری خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا و باشووری ئاسیا و نەتەوە یەكگرتووەكان، كۆبوویەوە و پێكەوە باسیان لە دواپێشهاتە سیاسییەكانی كوردستان و عیراق كرد.

لە كۆبوونەوەكەدا كە ئەمڕۆ 1ی 3 لە هەولێر بەڕێوەچوو، قوباد تاڵەبانی و دابان شەدەڵە جێگری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی هەرێم ئامادەیبوون، تیشك خرایەسەر كێشە ناوخۆییەكانی هەرێم و جەخت لە گرنگی چارەسەر كردنیان لەڕێی دیالۆگەوە كرایەوە.

لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانەوە، سەرۆكی یەكێتی ئاماژەی بەدواین دەستپێشخەری-دا بۆ چارەسەر كردنی گرفتەكان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن كرد و وتی: نابێت بەهیچ بیانوویەك لەوە زیاتر هەڵبژاردن دوابكەوێت و ئێمە ئامانجمان ئەوەیە هەڵبژاردنێك بكرێت پاك و بێگەرد بێت و مافی راستەقینەی هەموو پێكهاتەكان پارێزراو بێت.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، باسی لە پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغداد كرد و جەختی كردەوە كە یەك رێگە هەیە بۆ بەدەستهێنانی مافی هاوڵاتیان، ئەویش رێكەوتنی بنەڕەتییە لەبارەی گرفتە هەڵپەسێردراوەكان كە ماوەیەكی زۆرە هاوڵاتیان بەگشتی باجی ئەو ناكۆكییە دەدەن.

لەبەشێكیتری كۆبوونەوەكە باس لە پرۆسەی چاكسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە و دوا هەنگاوەكانی پرۆسەكە كرا، لەوبارەیەوە بافڵ جەلال تاڵەبانی بەوەفدی میوانی وت؛ سوپاسی هەماهەنگیتان دەكەین كە هاوكارمان بوون بۆ چاكسازی كردن و رێكخستنەوەی هێزەكانمان، ئێمە لایەنە پەیوەندیدارەكانمان راسپاردووە كە ئاسانكاری بكەن لەپێناو جێبەجێكردنی هەموو هەنگاوەكانی پرۆسەكە تاكو ببینە خاوەنی هێزێكی تۆكمەتر و بەتواناتر.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا