پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
جەلال شێخ ناجی سەرۆكی ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری پێشوازیكرد لە كۆڵونێل بۆریس فەرماندەی هێزەكانی فەرەنسا لە عێراق و هەرێمی كوردستان و وەفدێكی سەربازی هاوڕێی .
لە دیدارێكدا تەئكید لەبەردەوامی پەیوەندییە هەواڵگری و سەربازییەكان لە نێوان هەرێم و عێراق و هێزەكانی هاوپەیمانان كرایەوە لە چوارچێوەی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكان و سەقامگیری و ئارامی زیاتر لە هەرێمی كوردستان .
هەر لەدیدارەكەدا سەرۆكی ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری لەبارەی هەوڵەكانیان بۆ رووبەڕووبوونەوەی پاشماوەكانی تیرۆریستانی داعش و هاریكارییەكان لەگەڵ بەغدا بەرچاوروونیدایە وەفدی میوان و رایگەیاند دابینكردنی ئاسایش و ئارامی پرۆسەیەكی بەردەوامە و پێویستی بە پشتیوانی و هاوئاهەنگی هەموولایەك هەیە بە تایبەت دۆستەكانمان لە هێزەكانی هاوپەیمانان و داواشیكرد بەردەوام بن لە هاوكارییەكانیان لەپێناو بەدیهێنانی ئامانجە باڵاكان .
لە بەشێكی تری دیدارەكەدا جەلال شێخ ناجی لەپای تەواوبوونی ئەركەكەی و رۆڵی لە رابردوودا سوپاس و پێزانینی پێشكەش بە فەرماندەی هێزەكانی فەرەنسا لە عێراق و هەرێمی كوردستان كرد و هیوای سەركەوتنی زیاتری لەئەركی داهاتوو بۆ خواست.