لە شاری ئامەد بومەلەرزە زیانی بە زیاتر لە دوو هەزار باڵەخانە گەیاندوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەپێی ئامارێک، لە ئامەد بومەلەرزە زیانی بە دوو هەزار و ٢٩٥ باڵەخانە گەیاندووە و پێویستە ٥٧ باڵەخانە بوو زووترین کات بڕووخێندرێن.

پلاتفۆرمی یەکگرتن و پاراستنی شاری ئامەد کە دوای بومەلەرزەکانی ٦ی شوبات لەگەڵ تیمەکانی وەزارەتی ژینگە و شارستانی، دەستی بە دەستنیشانکردنی زیانەکانی بومەلەرزە کردبوو، ئاماری زیانەکانی بومەلەرزەی بڵاوکردەوە.

بەگوێرەی ئاماری پلاتفۆرمەکە، لە شاری ئامەد ٢٢ باڵەخانە بە تەواوی ڕووخاون، ٥٧ باڵەخانە بە زوترین کات پێویستە بڕووخێندرێن، زیانێکی زۆر بە دوو هەزار و ٢٩٥ باڵەخانە گەیشتووە و زیانێکی کەمیش بە دوو هەزار و ٢٣٦ باڵەخانە گەیشتووە.

ئەوەش هاتووە، تاوەکو ئێستا لێکۆلینەوە لە دوو هەزار و ٧٦٩ باڵەخانە نەکراوە و ٧٢ هەزار و ٢٢٩ باڵەخانە هیچ زیانێکیان بەرنەکەوتووە.

ڕۆژی ٦ی شوباتی ئەم مانگە زنجیرەیەک بومەلەرزە تورکیاو باکوری کوردستانی هەژاند کە بەهێزترینیان ٧.٨ پلە بەپێوەری ڕێختەر بوو باکوری کوردستان و تورکیاو ڕۆژئاوای کوردستان و سوریای هەژاند کە بەپێی دوایین ئامار زیاتر لە ٥٢ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا