پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
هەپەگە، رفاندنی ئەندامێكی لەلایەن توركیاوە لە سلێمانی رەتدەكاتەوە و دەڵێت، ئەو كەسە دوو مانگ لەمەوبەر لەدهۆك خۆی رادەستی توركیا كردووە.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە، میدیای توركیا هەواڵێكی بڵاوكردووەتەوە و بانگەشەی ئەوەیكردووە، رەمەزان گونەش ئەندامی پەكەكە لە سلێمانی لە ئەنجامی ئۆپراسیۆنی میت ڕفێندراوە، بەڵام ئەو هەواڵە دورە لە راستییەوە.
راشیگەیاندوە، رمەزان گونەش بەرلە سێ ساڵ لە ناو ڕیزەكانی ئەوان هەڵهاتووە، دواتر هاوسەرگیریكرد و لە باشوری كوردستان نیشتەجێ بوو، هیچ پەیوەندییەكی بە ریزەكانی پەكەكەوە نییە.
هەپەگە دەشڵێت، رەمەزان گونەش پێش دوو مانگ لە شاری دهۆكی باشوری كوردستانەوە خۆی ڕادەستی توركیا كردوەتەوە.