یەكێتی و پارتی لەسەر هەمواری چوار ماددەی یاسای هەڵبژاردن رێككەوتن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتی و بەشی هەڵبژاردنی پارتی لەسەر چوار ماددەی هەمواری یاسای هەڵبژاردن رێكەوتن.

بەپێی راگەیەندراوی هاوبەشی كۆبوونەوەكەی مەكتەبی هەڵبژاردنی هەردوو حزب رێككەوتوون لەسەر ئەوەی هەڵبژاردن بە چوار بازنە بكرێت .

هەروەها هەڵبژاردن نیوە بە لیستی كراوە ، نیوە بە لیستی داخراو ئەنجام بدرێت .

خاڵێكی دیكە ژمارەی كورسی بازنەكان لەسەر بنەمای ئاماری وەزارەتی بازرگانی عێراق بێت .

كۆتا خاڵی رێككەوتنەكەش ئەوەیە، هەماهەنگی لەگەڵ كۆمسیۆنی عێراق بكرێت بۆ سوودوورگرتن لە لیستی دەنگدەرانی عێراق.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا