پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
به‌تۆمه‌تی ساخته‌كاریی‌و فێڵكردن له‌هاوڵاتیان، مه‌فره‌زه‌كانی نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی ڕۆژهه‌ڵات تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد.
لەوبارەیەوە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند سكاڵایه‌ك له‌سه‌ر تۆمه‌تبارێك تۆماركرا كه ڤیزای ساخته‌ی بۆ چه‌ند خێزانێك دروستكردووه‌و به‌فێڵ پاره‌ی لێوه‌رگرتوون به‌بیانوی ناردنیان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، ده‌ستبه‌جێ هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان بۆ دۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبار دەستپێكرد.
ئەوەشی خستەڕوو، پاش وه‌رگرتنی بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌ر، مه‌فره‌زه‌كانی نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی ڕۆژهه‌ڵات توانیان تۆمه‌تبار ده‌ستگیربكه‌ن.
باسی لەوەش کرد، لەئێستادا تۆمه‌تبار (م، ع، أ) له‌دایكبووی 1987 دانی به‌تاوانه‌كه‌یدا ناوه‌و بەبڕیاری دادوەرو به‌پێی مادده‌ی 298/289 له‌یاسای سزادان ڕاگیراوه‌و لێكۆڵینەوەكان لەگەڵیدا بەردەوامە.