یەکێتی و پارتی لەسەر ئاستی دەزگای هەڵبژاردن کۆدەبنەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکێتی و پارتی لە هەولێر لەسەر ئاستی دەزگای هەڵبژاردن کۆببنەوە و پرسەکانی پەیوەست بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تاوتوێ بکەن.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، هەردوو شاندی یەکێتی و پارتی لەبارەی چەند پرسێکی تایبەت بە هەڵبژاردنەکان، لەنێویشیاندا هەمواری یاسای هەڵبژاردن و کاراکردنەوەی کۆمسیۆن و ڕێککەوتن لەسەر ڕۆژێک بۆ هەڵبژاردن، کۆدەبنەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، شاندی یەکێتی نیشتمانی کوردستان پێکهاتووە لە ڕزگار حەمە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و زیاد جەبار، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ ژمارەیەک لە تەکنیککار.

هاوکات، شاندەکەی پارتی دیموکراتی کوردستان پێکهاتووە لە ڕێبوار یەڵدا، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی دەزگای  هەڵبژاردنی پارتی و زانا مەلا خالید، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان و ژمارەیەک تەکنیککار.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا