مامۆستایانی وانەبێژ لە هەولێر گردبوونەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ دووشەممە ژمارەیەک لە مامۆستایانی وانەبێژ لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران لە هەولێر گردبوونەتەوە و داوای دامەزراندن دەکەن.

لەوبارەیەوە مامۆستا عەلی، نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ بە پۆڵەتیک پرێسی ڕاگەیاند، ئێمە هاتووین داوای مافی خۆمان دەکەین چەند ساڵە ئەو مافەیان لێزەوت کردووین و پێمان نادەن، ئێمە داوای دامەزراندن و بوون بە هەمیشەیی دەکەین.

ئەوەشی خستەڕوو، تا ئێستا لایەنی پەیوەندیدار بەدەم داواکاری ئێمەوە نەهاتووە و هیچ کام لە داواکارییەکانمان جێبەجێ نەکراون.

باسی لەوەشکرد، مامۆستای وانەبێژمان هەیە 16 ساڵە وانەبێژە، حکومەت عەیب ناکات؟ ئەوان قەرزاری ئێمەن، ئێمە گەنجێتی خۆمان لەم پێناوەدا دانا.

ماوەی چەندین ساڵە دامەزراندن ڕاگیراوە و تا ئێستا هیچ کام لە داواکارییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ جێبەجێ نەکراون، بەوتەی خۆشیان ئەوان تەنها بە دامەزراندن قایل دەبن و گرێبەستیان ناوێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا