کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی بومەلەرزەزانی و کەشناسی سلێمانی کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە.

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان بەگشتى ساماڵە و لە ناوچە شاخاوییەکان هەندێ پەڵە هەور دەبێت.

لەبارەی کەشی سبەی سێشەممەش ئەوە هاتووە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچەهەور دەبێت.

لەبارەی پلەکانی گەرماش کەشناسی ئاماژەی بەوەداوە، پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە و بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان دەبێت کە 26 پلەی سیلیزییە و نزمترین پلەی گەرماش لە سۆران دەبێت کە 20 پلەی سیلیزییە.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا