وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی ئەوروپا دەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری دەرەوەی ئێران بە سەردانێک دەگاتە جنێف، لە پەراوێزی دوو کۆنفڕانسدا گفتوگۆی دۆسیە ئەتۆمییەکەی وڵاتەکەی لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپی دەکات.

 

سەرچاوە ئاگادارەکانی ئێران بۆ ڕۆژنامەی “عەرەبی جدید”یان ڕاگەیاندووە، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی جنێڤ دەکات.

 

سەردانەکەی عەبدوڵڵاهیان بۆ بەشداریکردنە لە دوو کۆنفرانسی نێودەوڵەتی تایبەت بە داماڵینی چەک و مافەکانی مرۆڤ، سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەکردووە، گفتوگۆی ئەتۆمی لەگەڵ لایەنە ئەوروپییەکان دەکات کە بەشدارن لە دانوستانە ئەتۆمییە وەستاوەکان بۆ زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکە .

 

ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان “دانیشتنێکی ئاسایی” ئەنجومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکاتەوە.

 

لەو دانیشتنەدا وەزیری دەرەوەی ئێران و نێردەی باڵای ڕووسیا و وەزیرانی دەرەوەی فەڕەنسا و ئەڵمانیا و بەرپرسانی دیاری جیهانی دیکە بەشداری دەکەن.

 

بەگوێرەی سەرچاوەکان وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ هاوتا ئەڵمانی و فەرەنسییەکانی، ئانالینا بێربۆک و کاترین کۆلۆنا کۆدەبێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا