پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لەئەنجامی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی فریاگوزاری تەندروستییەوە لە ویلایەتی نێڤادای ئەمریکا پێنجکەس گیانیان لەدەستدا.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی دەسەڵاتی خزمەتگوزارییە پزیشکییەکان، فڕۆکەکە لەسنوری نێوان ویلایەتی نێڤادای و کالیفۆرنیا لەژێر چاودێری ڕادارەکاندا نەماوە و دواتر کەوتووەتەخوارەوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، جگە لە فڕۆکەوانەکە لەنێو فڕۆکەکەدا پەرستارێک و فریاگوزارێک و نەخۆشێک و ئەندامی خێزانی نەخۆشێکی لەنێودا بووە.