فرۆشتنی دۆلار بە نرخی بانکی ناوەندی بەگەشتیاران دەستپێدەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق راگەیاند، لەگەڵ جێگری پارێزگاری بانکی ناوەندیی قسەیکردووە و ئاماژەی بەوەکردووە، راگرتنی فرۆشتنی دۆلار لە نوسینگەکانی ئارتی بانک تەکنیکییە.

وتیشی، ئەو پشکەی ھەفتەی رابردوو لەلایەن بانکی ناوەندییەوە دراوەتە بانکەکە سەرجەمی دراوە بە گەشتیاران و تەواو بووە، ئەم ھەفتەیەش دۆلاری دیکە دەدرێتە بانکەکە و پڕۆسەکە دەستپێدەکاتەوە.

نەرمین مەعروف ئاماژەى بەوەشکردوە، ئارتی بانک داوایکردووە ئەو بڕە پارەیەی ھەفتانە پێیان دەدرێت زیادبکرێت.

ھەفتەی رابردوو فرۆشتنی دۆلار بە نرخی بانکی ناوەندیی، لە ھەولێر و دھۆک بەھۆی سپیکردنەوەی پارەوە راگیرا، لە سلێمانی و بەغدادیش بەشێوەیەکی کاتی لە ئەمڕۆوە راگیرا.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا