سەعدی پیرە: دەستپێشخەرییەكەی بافڵ جەلال تاڵەبانی وەڵامی زۆر قەڵەمی كولی دایەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی، دەستپێشخەرییەكەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان وەڵامی زۆر قەڵەمی كولی دایەوە، كە یەكێتی نایەوێت گفتوگۆ بكات.

ئەمڕۆ یەكشەممە لە كۆنگرەكەیەكی رۆژنامەوانی سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشیمانی كوردستان لەبارەی دەست پێشخەریەكانی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی نیشیمانی كوردستان بۆ چارەسەر كردنی كێشەكان رایگەیاند: دەستپێشخەریەكەی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی ئەوەیە كە هەردوو مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشیمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان كۆبوونەوە ئەنجام بدەن، لەسەر ئەو بابەتانی لە ئێستادا بونیان هەیە كە كۆبوونەوەی پەرلەمانە و بابەتی هەڵبژاردن و چەندین بابەتی تر و تەوەری تر گفتوگۆیان لەبارەوە بكرێت و چارەسەری كێشەكانی نیوانیان بكرێت بە گفتوگۆ .

وتیشی: پێش گفتوگۆ ناتوانیت داوای گفتوگۆ بكەیت و بڵێی ئەوەشم دەوێ‌ بەڵكو لەكاتی گفتوگۆدا دەردەكەوێت چی مومكینە و چی مومكین نیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا