دەستەی حەج: پرۆسەی حەج پرۆسەیەکی ئاینییە و ڕێپێدراو نییە بە واستە بەشداریبکەن

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

بەرپرسێکی دەستەی حەج ڕایگەیاند، ئەمساڵ تەنها ئەو کەسانە دەتوانن بەشداری لە پرۆسەی حەج بکەن کە پێشتر ناویان لە تیروپشکدا تۆمارکردووە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 26ی شوبات، کاروان ستوونی بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی حەج و عومرە ڕایگەیاند، ئاگاداری ئەو کەسانە دەکەنەوە کە دەیانەوێت بەمەبەستی واستە بۆ بەشداریکردن لە حەج سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە بکەن، بەهیج شێوەیەک سەردانیان نەکەن، چونکە ئەمساڵ هیچ کەسێک کە پێشتر ناویان لە تیروپشکدا نەبووە ناتوانن بەشداری بکەن و تەنها ئەو کەسانەی پێشتر ناویان تۆمارکردووە دەتوانن بەشداربن.

ڕوونیکردەوە ئەمساڵ ناوی نوێ بۆ بەشداریکردن لە پرۆسەی حەج تۆمارناکرێت و ئەوانەی ئەمساڵ بەشدار دەبن ئەو کەسانەن کە پار ناویان تۆمارکردووە و بەهۆی ڕێکارەکانی کۆرۆنا، زۆری تەمەن یان بەرنەکەوتنیان نەیانتوانیوە بەشداربن، ئاماژەی بەوەشکرد پرۆسەی حەج پرۆسەیەکی ئاینییە و ڕێپێدراو نییە هیچ کەسێک بە واستە بەشداری بکات.

ساڵانە ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیان ناویان تۆماردەکەن بۆ بەشداریکردن لە پرۆسەی حەج، بۆ ئەمساڵیش پێشبینی دەکرێت زیاتر لە چوار هەزار کەس لە هەرێمی کورستان بەشداری بکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا