بڕێک لە ئاوی دوکان بۆ زیادکردنی ئاستی ئاوی ڕووباری دیجلە بەکاردەهێنرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

ئەمڕۆ یەکشەممە وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکان ڕایگەیاند بڕێک لە ئاوی کۆگاکانی بەنداوی دوکان بۆ زیادکردنی ئاستی ئاوی ڕووباری دیجلە بەکاردەهێنرێت.

وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا ڕوونیکردەوە بەهۆی بەرزبوونەوەی خواستی بەکارهێنانی ئاو، داهاتی ئاو کەمی کردووە و بووەتەهۆی کەمبوونەوەی ئاو لە کۆگای ئاویی وڵاتدا.

باسی لەوەشکرد بەهۆی کەمی باران و زیادبوونی خواست بۆ بەکارهێنانی ئاو لەبواری ئاودێری، کشتوکاڵ،  پابەندنەبوونی جوتیاران بەو پلانەی بۆ ناوچە کستوکاڵییەکان لەسەر ئاوی سەر زەوی پەسەندکراوە و هەروەها پابەندنەبوونیان بە بەکارهێنانی سیستمی پرژێنەر، هەندێک لە ناوچەکانی باشووری عێراق بەدەست کەم ئاوییەوە دەناڵێنن.

چەند ساڵێکە عێراق بەدەست کەم ئاوییەوە دەناڵێنێت، بەهۆی ئەوەشەوە زیانێکی زۆر بەر ناوچە کشتوکاڵییەکانی کەوتووە و بەشێک لە دانیشتووانی ئەو شوێنانەی ڕوبەڕوی وشکەساڵی بوونەتەوە بەرەو ناوچەکانی دیکەی عێراق کۆچیان کردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا