بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەكێتی لە خەمی پاراستنی بەرژەوەندییە گشتی و باڵاكان دەبێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە سلێمانی پێشوازی لە ماكسیم روبین، كونسوڵی گشتیی نوێی رووسیا لە هەرێمی كوردستان كرد.

لەسەرەتای دیدارەكەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی پیرۆزبایی لە كونسوڵی نوێی رووسیا كرد و هیوای سەركەوتنی لە ئەركەكەیدا بۆ خواست، ئامادەیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیشی بۆ هەموو هاوكاری و هەماهەنگییەك لە پێناو سەرخستنی كارەكانیان دەربڕی.

لە درێژەی دیدارەكەدا دۆخی سیاسیی هەرێم و عێراق گفتوگۆی لەبارەوە كرا و دوایین ئەگەر و پێشهاتەكان تاوتوێكران، پەیوەست بە دۆخی هەرێم و هەوڵەكانی یەكێتی لەپێناو ژیانێكی ئارام و سەقامگیر، بافڵ جەلال تاڵەبانی بەرچاوڕوونیدایە وەفدی میوان و رایگەیاند، یەكێتی لەسەر رێباز و ستراتیژیی نیشتمانیی خۆی لەپێناو دەستەبەركردنی ژیانی شایستە و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری زیاتر بۆ هاوڵاتیان بەردەوام دەبێت و لە خەمی پاراستنی بەرژەوەندییە گشتی و باڵاكان دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا