چاڵێکی نامۆ لە کۆنیا دەردەکەوێت.. چ پەیوەندییەکی بە بومەلەرزەکەوە هەیە؟

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەماوەی ڕابردوودا دوای بومەلەرزە کارەساتبارەکەی تورکیا چەندین دیاردە هاتنەئاراوە کە تائێستا بە وردی ڕوون نەکراونەتەوە هۆکارەکەیان چییە.

یەکێک لەو دیاردانە دروستبوونی ئەو چاڵە گەورەیەیە کە لەشاری کۆنیای تورکیا لەناوچەی ڕەشادیە دۆزراوەتەوە و قوڵییەکەی 12 مەتر دەبێت.

لەبارەی ئەو دیاردەیە فەتحوڵا ئارک، بەڕێوەبەری سەنتەری توێژینەوە و جێبەجێکردن لە زانکۆی تەکنیکی کۆنیا دەڵێت، “چاڵەکە پێشتر دروستبووە و نزیکەی 20 ڕۆژ دوای بوومەلەرزە گەورەکان دەرکەوتووە، بۆیە هیچ پەیوەندیەکی بە بوومەلەرزەکانەوە نییە، بەڵکو ئەم چاڵە ئامادەبووە بۆ داڕمان و لەکاتی بوومەلەرزەکەدا بەتەواوی دەرکەوتووە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، لەوانەیە ڕووکەشی ئەم چاڵە بەهۆی بوومەلەرزەکەوە تێکچووبێت و دەکرێت لە هەندێک شوێندا پەیوەندی بە بوومەلەرزەوە هەبێت، بەڵام لێرەدا هیچ بەڵگەیەکی ڕوونمان نەدۆزییەوە کە ئەم چاڵە بەهۆی بوومەلەرزەوە دروست بووبێت.

لەماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا چەندین بومەلەرزە تورکیای هەژاند، بەهۆیانەوە چەندین باڵەخانە ڕووخان و ژمارەیەک لە ڕێگەوبانەکان درزیان برد و شەقبوونی زوی لە هەندێک ناوچە ڕوویدا، دەنگۆی ئەوەش بڵاوکرایەوە کە دروستبوونی ئەم چاڵە گەورەیەی کۆنیا پەیوەندی بەو بومەلەرزە وێرانکەرەوە هەبووبێت کە 6ی ئەم مانگە ناوچە جیاجیاکانی باکوور و ڕۆژئاوای کوردستان و تورکیا و سوریای گرتەوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا