سودانی داوادەکات شانەیەکی بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی ئاوەڕۆ لە بەغدا پێکبهێنرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق داوای پێکهێنانی شانەیەکی بەدواداچوونی کرد بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی ئاوەڕۆ لە بەغدا.

ئەمڕۆ شەممە نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد، “محەمەد شیاع سودانی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی نوێنەرانی کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەتی عێراقی کرد کە تایبەتن بە جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی ئاوەڕۆ لە بەغدا”.

ئەوەشی خستەڕوو، لە کۆبوونەوەکەدا سوودانی ڕوونیکردەوە حکومەت بەپەرۆشە بۆ لابردنی هەموو ئەو بەربەستانەی ڕێگرن لە جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی ئاوەڕۆ لە بەغدا.

ئاشکراشی کرد، سەرۆک وەزیران فەرمانیکردووە بە پێکهێنانی شانەی بەدواداچوون لە نووسینگەی سەرۆک وەزیران تا ڕاستەوخۆ بەدواداچوون بۆ جێجەجێکردنی ئەو پڕۆژانە بکات لەماوەی دیاریکراودا، بۆئەوەی کۆتایی بەدۆخی پەککەوتنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان بهێنن.

بەگوێرەی بەیاننامەکە، سودانی جەختی کردووەتەوە لەوەی، “پێویستە پێوەرەکانی ئەو پڕۆژانە لە ئاستی تایبەتمەندی داواکراو و ستاندارددا بن، وە ڕکابەری نێوان ئەو کۆمپانیایانەی دێنەپیشەوە لە چوارچێوەی بنەما پیشەییەکاندا بن، دوور لە پیوەری خزمایەتی کە پێشتر بوونە ڕێگر لە جێبەجێکردنی پڕۆژەکان”.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا